فراكسیۆنی پارتى: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین.. مەبەستی ئەم پێنج فراكسیۆنە چییە

ههولێر-KDP.info- فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەرانبەر هەموو دۆخێكدا، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، چونكە ئەوە ئێمەین كە لە پێناو ئێستا و چارەنووسی ئەم وڵاتەدا، قوربانیمان داوە و قەدری ئەم وڵاتەیش تەنیا لای ئێمەیە، ئەوەی بۆ ئێمەش جێگەی پرسیارە ئەوەیە، مەبەستی ئەم پێنج فراكسیۆنە، لە "دەسەڵاتدارانی هەولێر"، چییە؟!
دهقی راگهیاندراوى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ئهمڕۆ هەینی، ڕێكەوتی (19ی شوباتی 2016)، هەر پێنج فراكسیۆنی (گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی) لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە: "پاراستنی ئارامی و بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ئاڵۆزە، لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەولێرە".
ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە ئەوەیە، مەبەستی ئەم پێنج فراكسیۆنە، لە "دەسەڵاتدارانی هەولێر"، چییە؟!
بەكارهێنانی ئەم دەستەواژە لە كاتێكدایە، كە زۆربەی ئەو حیزبانەی ئەو پێنج فراكسیۆنە نوێنەرایەتییان دەكەن، لە پرۆسەی دەسەڵاتداری و حوكمڕانی كوردستان بەشدارن و بە گوێرەی قەبارەی خۆیان، پێگەی خۆیان هەیە و هیچ پاساوێك بۆ بەكارهێنانی دەستەواژەی دەسەڵاتداری ئەم شار و ئەو شار و ناوچەگەرێتی ناهێڵێتەوە، ئێمه ئهم جۆره موخاتەبەیە، بهجۆرێكی دیكهی خۆدزینهوە له بهرپرسیارێتی دەزانین و پێمانوایە دەچێتە خانەی موزایەدەنامەوە، چونكە بە زمانێك داڕێژراوە، پڕە لە بوختان و چهواشهكاری و دوور له راستی و پرهنسیپی ئەخلاقی سیاسی باسی هێرشكردن بۆ سهر بارهگای حیزبی دهكرێت، ئهمه له كاتێكدایه كه له ماوهی رابردوودا هێرش كرایه سەر بارەگاكانی پارتی دیمۆكراتی كوردستان و به سوتاندن و تەقەكردن، چەند ئەندام و لایەنگر و كادیرێكمان شەهید و بریندار بوون و بارەگاكانمان زیانییان پێگەیووە، كەچی ئەو لایەنانە هەم بێدەنگی و هەم بێهەڵوێستییان هەڵبژارد و بەوەیش ناسنامەی دوو فاقییان هەڵگرت.
جگە لەوەیش لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی كە لە نزیك شاری ئورفەی باكوری كوردستان، كرایە سەر بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و بەو هۆیەیشەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان ڕاوەستاند، كە بە شادەماری ئابووری هەرێمی كوردستان و بە بەشێك لە ئەمنی قەومی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بێدەنگ بوون و لەوبارەوە هیچ لێدوان و هەڵوێستێكیان نەبوو.
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەرانبەر هەموو دۆخێكدا، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، چونكە ئەوە ئێمەین كە لە پێناو ئێستا و چارەنووسی ئەم وڵاتەدا، قوربانیمان داوە و قەدری ئەم وڵاتەیش تەنیا لای ئێمەیە، نەك ئەو لایەنانەی، كە جگە لە خۆ دزینەوە و سیاسەتی دوو فاقییانە، توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەكییان نییە.
بە هەموو لایەكیشی ڕادەگەیەنین، لە بەرانبەر هەر لایەنێك، كە لە مانای شەراكەتی حوكمڕانی تێدەگات، بڕوامان بە شەراكەتی حوكمڕانی هەیە و بەوپەڕی متمانە بە خۆبوونەوە، لەگەڵ پێشهاتەكاندا هەڵسوكەوت دەكەین، پێیشمانوایه بهم چهشنه سیاسهتكردنه دووفاقییانهی كه بووهته پیشهی ههندێك لایهن، سیاسەتێكن كه دەیانەوێت ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵی خاوكردنەوەی ئەو هەنگاوانە بدەن، كە گەلی كوردستان لە خاڵی گەیشتن بە ئامانجەكانی نزیك دەكاتەوە، ئەمەیش لە خەیاڵێكی خاوەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو لایەنانەیش كە پانای بۆ دەبەن، دەبێت تێبگەن كاروانەكە لە ئامانج نزیك بووەتەوە.
هاونیشتیمانییانی خۆشەویستی كوردستانیش دڵنیا دهكهینهوه، كه به هیچ شێوهیهك موزایهدهنامهی هیچ لایهنێك، ناببێته هۆی له دهستدانی ئهو دهستكهوتانهی كه بهرههمی خهبات و خوێنی چهندین ساڵهی ئهم گهله ستهم دیدهیهن و ناتوانن لە گەیشتن بە ئامانجە ڕەواكانمان خاومان بكەنەوە.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان
١٩ی شوباتی ٢٠١٦




