جاف: سبه‌ى عه‌بادى ئاماده ده‌بێت.. چه‌ندین پرسیارى ئاراسته ده‌كه‌ین

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دانیشتنى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌رفه‌ت ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته بكه‌ین له‌نێویشیان ئه‌و لێدوانه‌ى به‌م دواییه داى له‌باره‌ى دابین كردنى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
(د. ئه‌شواق جاف) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى: " له‌دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده ده‌بێت له‌باره‌ى پرسى گۆرانكارى وه‌زارى كه له ڕاگه‌یاندنه‌كان زۆر باسى لێوه ده‌كرێت و ئه‌ویش بێده‌نگه تا بزانین چۆن ده‌یه‌وێت گۆرانكارى بكات، چونكه به بۆچونى خۆم پشتگیرى ده‌كه‌ین له‌و گۆرانكاریه‌ى ده‌یكات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارى پێ بكات و كه‌سانى پسپۆر دابنێت، به‌ڵام ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه ده‌بێت گۆرانكارى و پلان دابنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى له هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌ته‌كان ئینجا وه‌زیره‌كان بگۆرێت.
( جاف ) گوتیشی: "له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ر په‌ڕله‌مانتارێك پرسیارى خۆى ده‌كات، ئێمه‌ش ئاماده‌بوونه‌كه‌ى (عه‌بادى ) به ده‌رفه‌ت ده‌زانین تا چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته ده‌كه‌ین، له‌وانه پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران و لێدوانى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه داویه‌تى، ئایا به چ میكانزمێك ده‌یكات به‌پێى یاساى بوودجه ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ده‌زانین كه ناتوانێت پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى بدات و له‌رێگاى بانكى ناوه‌ندى ته‌واوى ده‌كات، ئه‌و لێدوانه‌شى ته‌نیا بۆ ورووژاندنى شه‌قامى كوردستان بوو دژ به حكوومه‌تى هه‌رێم .
ئه‌و ئەندامه‌ى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتى: "(عه‌بادى) ئێستا داوا له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات به‌شدار بێت له ئازاد كردنى مووسڵ، كه‌چى بوودجه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى تا ئیستا ڕه‌وانه نه‌كردووه ئه‌مه‌ش پرسیارێكى گرنگمان ده‌بێت له (حه‌یده‌ر عه‌بادى ) و داواى وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌كه‌ین.
نەشوان بەرزنجی




