كۆشكی سپی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارا هه‌ر لایه‌ك ئه‌نجامی دابێ، ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌گه‌رچی توركیا به فه‌رمی یه‌په‌گه‌ی تۆمه‌تبار كرد له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ كه له ئانكارا رووی دا و، له ئه‌نجامدا 28 كه‌س بوونه قوربانی، به‌ڵام یه‌كه‌م لێدوانی كۆشكی سپی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه درا و، ڕایگه‌یاند، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كێی له پشته.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماوه‌یێك به‌ر له ئێستا ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه، كۆشكی سپی ئاماژه‌ی داوه كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دیار نین و نازانرێت كێ له پشتی ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه.
یاریده‌ده‌ری راوێژكاری (باراك ئۆباما) بۆ كاروباری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی (بین رۆده‌س)، بۆ رۆیته‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌وان وه‌كو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كو ئێستا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كێ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئانكارای ئه‌نجام داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا زۆر به تووندی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئیدانه كردوه و، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێكی له پشت بێت ئه‌مه‌ریكا به تووندی ئیدانه‌ی ده‌كات.
كارزان گلی




