ئایا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارا ده‌ستی یه‌په‌گه‌ی له پشته؟

هه‌ولێر-KDP.info- له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ناو جه‌رگه‌ی ئانكارای پایته‌ختی توركیا، 28 كه‌س كوژران كه 27یان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بوون و، ته‌نیا هاووڵاتیێكی سڤیلی تێدا بوو. دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌یش توركیا به فه‌رمی یه‌په‌گه‌ی تۆمه‌تبار كرد و، گوتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، كه‌سێكه به ناوی (ساڵح نه‌جاڕ) و پێشتر سه‌ر به یه‌په‌گه بووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستی یه‌په‌گه‌ی له پشته؟ یاخوود گرووپی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامی داوه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاكپارتی قسه‌یه‌ك ده‌كات و چه‌ند لایه‌نێكیش له توركیا پێیان وایه، جۆری ته‌قینه‌وه‌كه به كرده‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌چێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو) له وتارێكیدا یه‌په‌گه‌ی به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تبار كرد و گوتی، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه به یه‌كه‌وه ئه‌و پلانه‌یان ئه‌نجام داوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو كه مێدیاكانی سه‌ر به ئاكپارتی، خۆیان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌و كرده‌وه‌یه، بۆیه له دوای سه‌عات 12ی شه‌وه‌وه، ئیدی له مێدیاكانه‌وه هێرشی تووند كرایه سه‌ر یه‌په‌گه.
یه‌په‌گه كه كورتكراوه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له، باڵی سه‌ربازیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی سووریا(په‌یه‌ده)یه، كه هه‌ندێك به پارتیێكی نزیك له پارتیی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) و هه‌ندێكیش به باڵێكی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ئه‌وان ره‌خنه‌ی تووندیان له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا گرت، به‌وه‌ی بۆچی ده‌ڵێن یه‌په‌گه تیرۆریست نییه، فه‌رموون ئه‌وه‌یش باجه‌كه‌ی و ئه‌نجامه‌كه‌ی.
هه‌ڵبه‌ته تۆمه‌تباركردنی یه‌په‌گه به‌و كرده‌وه‌یه هه‌ر له چوارچێوه‌ی گوماندایه، چونكه هێشتا یه‌په‌گه ئۆباڵه‌كه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌وه‌ته‌ی یه‌په‌گه دروست بووه هێشتا به‌ره‌وڕووی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیدا نه‌كه‌وتووه‌ته شه‌ڕه‌وه و، هیچ كاتێك سه‌نگه‌ری له سه‌ربازی تورك نه‌گرتووه، بۆیه ناكرێت سه‌داسه‌د بڕوا به‌و تۆمه‌ته‌ی توركیا بكرێت و، به‌ڵگه‌ی پێویستی ده‌وێت.
مێدیاكانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن، بۆ نموونه (سۆڵ، سۆزجو، جومهورییه‌ت) به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و لێدوانه‌ی (داوودئۆغڵو). رۆژنامه‌ی سۆل نوسیویه‌تی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه یه‌په‌گه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابێت، بۆیه گومان ده‌كرێت توركیا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت بۆ لێدانی یه‌په‌گه، ته‌قینه‌وه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه.
هه‌روه‌ها سایتی سۆزجوش باسی له‌وه كردووه، كه جارێ هیچ سه‌ره‌داوێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه‌چی یه‌په‌گه تۆمه‌تبار ده‌كرێت. گرینگه حكوومه‌تی توركیا به جیددی به دوای بكه‌ره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌دا بگه‌ڕێت، نه‌ك له توڕه‌بوونه‌وه لایه‌نی دیكه تۆمه‌تبار بكات.
ئه‌و سایته باسی له‌وه‌یش كردووه، كه توركیا ده‌بێت ددان به‌وه‌دا بنێت، كه له رووی ئه‌منییه‌وه لاوازیمان پێوه دیاره و، پێویسته به خۆماندا بچینه‌وه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیایش (بوله‌نت ئارینج) له نووسینێكدا داوای له حكوومه‌تی توركیا كردووه كه، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و، هه‌روه‌ها له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆلوی توركیایش، وه‌زیری ناوخۆی توركیا (ئه‌فكان ئالا) رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له حەوت شاری تورکیادا ده‌ستپێكراون 14 کەس بە گومانی هەبوونی پێوەندی بە تەقینەوەکەی دوێنی شەوی ئانكارا دەستگیر کراون.
كارزان گلی




