سوپاسالاری پێشمەرگە: داوامان کردووە کەلوپەلی دژە کیمیایی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە بکرێ
__2016_02_18_h21m13s9__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت داوای پێداویستی و كه‌لوپه‌لیان کردووە بۆ پاراستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گازی خه‌رده‌ل كردووه له هاوپه‌یمانان تا بۆیانی دابین بكه‌ن.
فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به‌ڵاو بكرێته‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای كه‌لوپه‌لی پێویستمان كردووه له وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ به‌رگری له‌و جۆره چه‌كانه وه‌كو قیناعی پاراستن و جلوبه‌رگی تایبه‌ت وپێداوستی تایبه‌تیش ئه‌وانیش ئاگاداری سه‌رچاوه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه كه وڵاته‌كانیانه.
فه‌ریق ( جه‌مال ) گوتیشی: " ئیستاش دوای ڕاپۆرته‌كه نازانین تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر خه‌تن، چونكه خۆشیان ئاگادارن له‌و بابه‌ته و لای ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه تا پێداویستیه‌كان بگه‌ن، چونكه ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی شنگالیش تیرۆریستانی داعش هه‌ندێك گولله‌هاوه‌نی كلۆرداریان هاویشتبوو بۆ لای هێزه‌كانی پیشمه‌رگه.
سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتیشی: "دوامان له هاوپه‌یمانان ئه‌وه‌یه پێداویستی هێزی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن و به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی كیمیاییش كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان و هه‌موو وڵاتان كه شتێكی هه‌قایه‌ق بووه و هه‌رشتێك بكه‌وێته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌كاری ده‌هێنن.
نەشوان بەرزنجی




