٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەهیچ لایەنێک قەبووڵ ناکرێ ئاستەنگ بخاتە ڕێی ڕیفراندۆمەکە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، دەبێت جیهان لەوە تێبگات كە گەلی كورد لە پاش ئەو هەموو قوربانیدانە چی دەوێت؛ ئێدی كاتی ئەوە هاتووە ڕیفراندۆم بکرێت و خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان لە هیچ لایەنێك قەبووڵ ناكەن ئاستەنگ بخاتە سەر ڕێی ڕیفراندۆم؛ لەبەر ئەوەی ڕیفراندۆم مافی ڕەوای خەڵكە و، كەس حەدی نییە پەکی بخات.

 

)مسلیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "ئیدی كاتی ڕیفراندۆمەکەیە بدرێت و خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان لە هیچ لایەنێك قەبووڵ ناكەن ئاستەنگ لە بەردەم ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا دروست بكەن، لەبەر ئەوەی ڕیفراندۆم مافی ڕەوای خەڵكە و كەس ناتوانێ ڕێگری لە ئەنجامدانی بكات، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان دوور لە بەرژەوەندیی حزبی كار بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بكەن، هەر لایەنێكیش دژی بێت، دوایی مێژوو ڕەحمی پێ ناكات."

گوتیشی: "قۆناغی ئێستا بۆ ڕیفراندۆم زۆر گونجاوە و هیچ كات قۆناغی لەو شێوەیە بۆ كورد نەهاتووەتە بێش، بۆیە پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەین و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەین، لەبەر ئەوەی كەس نازانێت كەی جارێكی دیكە ئەم دەرفەتە بۆ كورد ڕێك دەكەوێت بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین، ئێستا هەم وڵاتانی ئیقلیمی هەم نێودەوڵەتی باس لەوە دەكەن كە باشترین قۆناغە بۆ ئەوەی كورد سەربەخۆیی ڕابگەیەنن و، پشتگیرییش لە كورد دەكەن.

 

)رەجەب) زیاتر دەڵێ:  لە بارەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەلمانیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان، ڕایگەیاند، هەر هەنگاوێكی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی جیهان بە گرنگ دەزانین بۆ گەلی كورد، بە تایبەتی بەشداری كردنی (سەرۆك بارزانی) لە كۆنگرەی میونشن و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان، كە زۆر بە ڕاشكاوانە باسی لەوە كردووە، دەبێت جیهان لەوە تێبگات كە گەلی كورد لە پاش ئەو هەموو قوربانیدانە چی دەوێت، بۆیە ئێمە وەك لایەنێكی سیاسی بە گرنگیەوە دەڕوانینە ئەو سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە وەك سەرۆكی دەوڵەتێك بانگهێشت كراوە و لەلایەن بەرپرسانی وڵاتانی جیهانیش، وەك سەرۆكی دەوڵەتێك پێشوازیی لێ دەکرێ.

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار