٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆڕەك تیلیكۆم نرخی پەیوەندییەكانی داشكاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم ڕایگەیاند، ڕێژەی 80%ی نرخی پەیوەندییەكانیان دادەشكێنن.


 
(چاوشین حەسەن)، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم ئاشكرایكرد، "لە هەولێر و دهۆك ڕێژەی 70%ی نرخی پەیوەندی دادەشكێنن، لەنێوان تۆڕی‌ كۆڕەك و كۆمپانیاكانی دیكە".

لەبارەی نرخی پەیوەندی بۆ پێشمەرگە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای كۆڕ‌ەك تیلیكۆم ڕایگەیاند، بە ڕێژەی 98% دادەشكێندرێت.

 

دەرباری ناوچەكانی عێراق، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم ئاشكرای كرد، ڕێژەی 80%ی نرخی پەیوەندییەكانیان دادەشكێنن. بەپێی ڕاگەیێندراوی فەرمیی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم داشكاندنەكە بەم جۆرەیە:

لە هەولێر و دهۆک بە ڕێژەی سەدا٧٠، نرخی داشکاندووە.

لە سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە، نرخی یەک خولەک 57 دینارە.
بۆ پێشمەرگە و بەرەکانی جەنگ لە %98ی نرخی پەیوەندییەکانی دابەزاند.

هەواڵی پەیوەندیدار