٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بەغدا یادی قوتابیان و لاوان کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان  لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە بەغدا لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان یادی دامەزرانی یەکێتی قوتابیان‌ولاوانی کوردستانی زیندوو کردەوە و، ئێمەش وەکو فراکسیۆنی زەرد یەکەم جاره بەشداریمان تێدا کرد.

 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان  لە پەرلەمانی عێراق (نەدا مێرگەسۆری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جیگری سەرۆک فراکسیون (د. تاریق گەردی) و (نەدا میرگەسۆری) بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی و بەشیک لە ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەشدار بوون لە مەراسیمی یادی دامەزرانی یەکیەتیی قوتابیانی کوردستان لە بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا؛ بەڕێز جێگری فراکسیۆن وتارێکی دا و یادی دامەزرانەکەی کردەوە؛ باسی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستانیش کرا."

 

(نەدا مێرگەسۆری) گوتیشی، ئەمە یەکەم جارە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشداری لەو مەراسیمە بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار