٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و فه‌خرى كه‌ریم دۆخى عیراق و كوردستانیان تاوتوو كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/2/2016 (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسى عیراقى (فه‌خرى كه‌ریم)، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌لمه‌دا بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیرى و هونه‌ر كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى ئه‌مڕۆى سیاسى، ئابوورى و دارایى و ئه‌منى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعشدا به‌ده‌ست هاتوون. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانى قه‌یرانى ئه‌مڕۆى دارایى له‌ هه‌رێمى كوردستان و بارى قورسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نجامى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرالى عیراقه‌وه‌، شه‌ڕى داعش و حه‌واندنه‌وه‌ و هاوكاریكردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و دابه‌زنى نرخى نه‌وت، تاوتوێ كران.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراقیش كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌  سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌ بكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار