٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی لەسەر دوو پرس بانگهێشت دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  شەممەی دابێ پەرلەمانی عێراق بەنیازە حەیدەر عەبادی بانگهێشت بکاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دوو پرس ڕوون بکاتەوە.


(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی شەممەی دابێ پەرلەمانی عێراق سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) بانگهێشت بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک؛  گرنگترینیان پرۆسەی چاکسازی و پێکهێنانی حکوومەتی تەکنوکرات و گۆڕینی حکوومەتی ئێستا."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی: "ھەموو پەرلەمانتارەکان بۆیان ھەیە پرسیار لە سەرۆکوەزیران بکەن، بەو مەرجەی لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بیکات."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار