٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەكانی توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئەو کردە تیرۆریستیانەی لە ئانکارا روویاندا ئیدانەی کرد.

لە 17 و 18ـی شوباتی 2016ـدا لە ئەنكارای پایتەخت و شاری ئامەدی توركیا بە هۆی دوو كردەوەی تیرۆریستی ژمارەیەك سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی ئەم وڵاتە بوونە قوربانی..سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوانە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە دەكەین و پێمانوایە تیرۆر مەترسییەكی جددییه بۆ سەر سەقامگیری سیاسی و پێكەوەژیان و ئاسودەیی كۆمەڵایەتی ناوخۆی توركیا و هۆكارێكە بۆ قووڵتربوونەوەی گرفتەكان و پەرەسەندنی كێشەكان.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان 18ـی2ـی2016

هەواڵی پەیوەندیدار