٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەوانەی دەیانگوت دەبێ کورد بەغدا چۆڵ بکەن، ئاشکرا بوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  دەرکەوت ئەوانەی کە ھەڕەشەیان لە کوردانی بەغدا دەکرد، نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی‌وخانوویان هەیە؛ مەبەستیان بوو کورد جێوڕێیان چۆڵ بکەن و، لە ترسا بە نرخێکی کەم بیفرۆشن.

 

جێگری بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا (ئیسماعیل سایەمیر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە ئەو خاوەن نووسینگانەی کڕینوفرۆشی زەوی‌وخانوو دەستیان لەو کارەدا ھەیە، بەڵام ئەوەی ئێمە تێبینیمان لەسەریان ھەیە کە بۆچی حکوومەت بێدەنگە و بەدواداچوون ناکات، دیارە ئەانیش پێ ڕازینە!"

(ئیسماعیل سایەمیر) گوتیشی، سەرەڕای ھەڕەشە ئێمە بەردەوامین لەکاری خۆمان و، گوێیان پێ نادەین و، ھەر ئەمڕۆش بەبۆنەی ساڵیادی قوتابیان و لاوانەوە ئاھەنگێکی خنجیلانەمان ساز کرد؛ وەک تەحدایەک بۆ ئەو کەسانەی ھەڕەشەمان لێ دەکەن؛ با چاک بزانن لێیان ناترسین."

 

 (سایەمیر) گوتیشی، داوا دەکەین کە حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان لەئاست ئەو ھەڕەشانە بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستیان ھەبێت.

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار