مه‌سروور بارزانى: سه‌ره‌كیترین قه‌یرانى هه‌رێم، قه‌یرانى سیاسییه و پێویسته چاره بكرێت

هەولێر-KDP.info- راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، (مه‌سروور بارزانى) رایگه‌یاند، قه‌یرانى سه‌ره‌كى هه‌رێم قه‌یرانى سیاسییه و پێویسته چاره‌بكرێت..دەیشڵێ، ریفراندۆم له كاتێكى گونجاو‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سروور بارزانى) رایگەیاند: "دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) باس له میكانیزمى چاكسازى ده‌كرێت".
له باره‌ى ئه‌نجامدانى پرسى ریفراندۆمه‌وه، گوتى: "ئه‌و پرسه له كاتێكى گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و پارتى مه‌بده‌ئییه‌ن پشتیوانى ده‌كات و ده‌بێت له كاتى گونجاوى خۆیدا كه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات دیارى ده‌كات، ئه‌نجام بدرێت".
له باره‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، رایگەیاند: "سه‌ره‌كیترین قه‌یرانى هه‌رێم، قه‌یرانى سیاسییه و پێویسته چاره بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پارتى به هیچ شێوه‌یه‌ك سڵى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكرێت و بێگومان ئه‌و قه‌یرانه پێویستى به گفتوگۆ هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر".




