حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی لێدوانی بەرپرسانی پەکەکە دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێم وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێ، هەر کارێک بۆ ڕێگری‌کردن لەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم دەچێتە خانەی دوژمنایەتیکردنێکی ڕاستەوخۆی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
ده‌قی په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە توندی ئیدانەی ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی پەکەکە دەکەین کە هەڕەشەی ڕێگری‌کردن لە گواستنەوەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ى تورکیاوه ده‌كه‌ن و ئەم هەڕەشانە بە تەواوی لە دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانە کە لە ئاکامی قەیرانی دارایی ڕووبەڕووی دۆخێکی دژوار بووه‌ته‌وه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازبوون لە قەیرانەکە و ڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان لەو بارگرانی و نەهامەتییەی کە لە ئەنجامی ئەم قەیرانە دووچاری بوون، بۆیە هەر کارێک بۆ ڕێگری‌کردن لەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم دەچێتە خانەی دوژمنایەتیکردنێکی ڕاستەوخۆی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.
دووبارە بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پەکەکە دەکەین و هیوادارین بەم هەڵوێستەی خۆیاندا بچنەوە و نەبنە هۆی زیان گەیاندن بە هەرێمی کوردستان و کارێک نەکەن کە پێچەوانەی بەرژەوەندی و خواستی خەڵکەکەی بێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
18 - 2 - 2016




