ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی دەكات

هه‌ڤاڵ و هاوكاری به‌ڕێزمان كاك ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی.
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه (سه‌روه‌ر)ی كوڕی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره خۆشی له به‌رێزتان و خانه‌واده و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خوای گه‌وره داواكارین دوا ناخۆشی خانه‌واده‌كه‌تان بێت و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كاكه سه‌روه‌ر به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/2/2016




