هه‌ورامی: ستراتیژییه‌تی پارتی بۆ ریفراندۆم خسته‌روو

هه‌ولێر- KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ کونسوڵی گشتی و جێگیر‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، ستراتیژییه‌تی پارتی بۆ پرسی ریفراندۆم و ره‌وشی نێوخۆیی سیاسی هه‌رێم و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که و عێراقی له چوارچێوه‌ی کاری دیپلۆماتکارانه‌ی خۆیاندا گه‌یانده کونسڵخانه‌ی ئه‌مریکا.
(هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و، شاندێکی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ردانی کونسڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریکان له هه‌ولێر کرد، له‌لایه‌ن (ماتیه‌س میتمان)-ی کونسوڵی گشتی و جێگیره‌که‌ی و به‌رپرسی به‌شی فایلی سیاسی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا پێشوازییان لێ کرا.
(هه‌ورامی) ستراتیژییه‌تی پارتی بۆ پرسی ریفراندۆم و ره‌وشی نێوخۆیی سیاسی هه‌رێم و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که و عێراقی له چوارچێوه‌ی کاری دیپلۆماتکارانه‌ی خۆیاندا گه‌یانده کونسڵخانه‌ی ئه‌مریکا.
کونسوڵی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کی بۆ هاوکاری و پێشخستنی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمى كوردستان خسته روو و ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، هاوکاری کردنی پێشمه‌رگه مانای پاراستنی ئازادییه‌کانه له جیهانی ئازادا.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی




