٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی، پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  "لە بیرەوەری شەست و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و تەواوی كادیر و ئەندامانی هەردوو رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان دەكەین"، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وای گوت.

 

 

دەقی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمان

 

   بێگۆمان، دامەزراندنی ئەم هەردوو رێكخراوە لە ساڵی ١٩٥٣ دا بۆ حیكمەت و بیرتیژی (بارزانی نەمر) دەگەڕێتەوە، وەك زەروورەتێكی میژووی لە پێناو كۆكردنەوەی قوتابیان و لاوان وپەرەپێدانی كاری رێكخراوەییدا.

 

    خەبات و قوربانیدان وگیانفیدایی نەپساوی قوتابیان وەك سەری رم و لاوانیش وەك شوورەی پۆڵایین لە سەنگەری كوردایەتیدا، بە پیتی زێرین لە مێژووی بزافی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا تۆماردەكرێت.

 

     مایەی شانازیشە ئەو دوو رێكخراوەیە بەسەدان سەركردە و كادیری ژیرو لێهاتو پێگەیاندووە، هەروەها رۆلێكی كاریگەر و راستەوخۆشی هەبووە لە داڕشتنی سیاسەت و بەرێوەبردندا، پەرلەمانی كوردستانیش لەسۆنگەی بروای بەمافە پیشەیی و دیموكراسییەكانی خەباتی رێكخراوەیی بە گشتی و قوتابیان و لاوان بەتایبەتی، لەدانیشتنی ١٩/٩/١٩٩٩ دا بڕیاری ژمارە (١٠)ی پەسەندكرد، كە رۆژی ١٨ی شوباتی هەموو سالێكی بە رۆژی قوتابیان و لاوان ناوزەدكرد.

 

  ئەمرۆش كە ساڵیادی دامەزراندنی ئەم دوو رێكخراوە بەرز رادەگرین، دیارە هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی تر دەڕوات و ناوچەكە بەگشتی لەهەلومەرجێكی سەخت و هەستیاردا تێدەپەرێت، بەتایبەتیش كە هێزی پێشمەرگە لەبری جیهانی ئازاد و دیموكراتدا شەری دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی دەكات وێڕای ئەو قەیرانە داراییەی كە هەرێمەكەمانیشی گرتووەتەوە، ئەمەش ئەركی سەر شانی هەموومانی قورستر كردووە، بەڵام دڵنیاین كە بە پشتیوانی هاووڵاتیانی كوردستان و ورەبەرزی هێزی پێشمەرگەو خەباتی ئێوەی خۆشەویست لە ئاست ئەم بەرپرسیارێتییەدا دەبین و بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا زاڵ دەبین.

 

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

 

 

 

 

 

د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

                               ١٨/٢/٢٠١٦

جێگرى سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یادى دامەزراندنى هەردوو رێكخراوى یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

 

    لە بیرەوەرى شەست و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنى یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى سكرتێر و ئەندامانى مەكتەبی سكرتاریەت و تەواوى كادیر و ئەندامانى هەردوو رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

 

   بێگۆمان، دامەزراندنى ئەم هەردوو رێكخراوە لە ساڵی ١٩٥٣ دا بۆ حیكمەت و بیرتیژى بارزانی نەمر دەگەرێتەوە، وەك زەروورەتێكی میژووی لە پێناو كۆكردنەوەى قوتابیان و لاوان وپەرەپێدانی كاری رێكخراوەییدا.

 

    خەبات و قوربانیدان وگیانفیدایی نەپساوى قوتابیان وەك سەرى رم و لاوانیش وەك شوورەى پۆلآیین لە سەنگەرى كوردایەتیدا، بە پیتی زێرین لە مێژووى بزافی رزگاریخوازی گەلى كوردستاندا تۆماردەكرێت.

 

     مایەی شانازیشە ئەو دوو رێكخراوەیە بەسەدان سەركردە و كادیری ژیرو لێهاتو پێگەیاندووە، هەروەها رۆلێكی كاریگەر و راستەوخۆشی هەبووە لە داڕشتنى سیاسەت و بەرێوەبردندا، پەرلەمانی كوردستانیش لەسۆنگەى برواى بەمافە پیشەیی و دیموكراسییەكانی خەباتی رێكخراوەیی بە گشتی و قوتابیان و لاوان بەتایبەتى، لەدانیشتنی ١٩/٩/١٩٩٩ دا بڕیارى ژمارە (١٠)ی پەسەندكرد، كە رۆژی ١٨ی شوباتى هەموو سالێكی بە رۆژی قوتابیان و لاوان ناوزەدكرد.

 

  ئەمرۆش كە ساڵیادی دامەزراندنی ئەم دوو رێكخراوە بەرز رادەگرین، دیارە هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی تر دەڕوات و ناوچەكە بەگشتی لەهەلومەرجێكی سەخت و هەستیاردا تێدەپەرێت، بەتایبەتیش كە هێزی پێشمەرگە لەبرى جیهانی ئازاد و دیموكراتدا شەری دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی دەكات وێڕای ئەو قەیرانە داراییەى كە هەرێمەكەمانیشی گرتووەتەوە، ئەمەش ئەركى سەر شانى هەموومانی قورستر كردووە، بەلآم دڵنیاین كە بە پشتیوانی هاوولآتیانی كوردستان و ورەبەرزی هێزى پێشمەرگەو خەباتی ئێوەى خۆشەویست لە ئاست ئەم بەرپرسیارێتییەدا دەبین و بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا زاڵ دەبین.

 

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

هەواڵی پەیوەندیدار