"لەداھاتوودا لاوان خاوەنی دەوڵەتی کوردین"

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، لاوانی کوردستان نەوەی دوارۆژی گەلن، بۆیە داواکارین لێیان پشتگیری ریفراندۆمی سەرتاسەریی دەوڵەتی کوردی بکەن.
(تەیمور تەیمور) سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٦٣)ـھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ھەموو لاوانی کوردستان دەکەین، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازین، بێگومان لاوان نەوەی دوارۆژی گەل و نیشتمانە کەمانن، بۆیە لەم یادەوە داوا لەگشت لاوانی کوردستان دەکەین پشتگیری ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەن چونکە لە داھاتوودا ھەر ئەوان دەبن بە خاوەن بڕیاری خۆیان و خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ".
(تەیمور) گوتیشی: " ئێمە وەک مەکتەبی سکرتاریەتی لاوان کۆمەڵێک چاڵاکیمان ھەیە ھەر لە زاخۆوە بگرە تاھەولێر بەدڵنیایی دروشمی چاڵاکیەکانمان ھەوڵدانە بۆ ژیانی خۆشی لاوانی کوردستان و، پێگەیاندنی تاکی لاو.
فایزە پاڵانی




