٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داشکان لە نرخی کرێی دایه‌نگا و سەنتەرەکانی ئۆتیزم کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی، بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری بریاری دا، بە کەمکردنەوەیی نرخی کرێی دایه‌نگا ناحکوومییەکان و سەنتەرەکانی ئۆتیزم، لە ھەرێمی کوردستاندا.

لە رۆژی (27-1-2016) وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی بەڕێژەی (20%) دەرکرد و، ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم باخچەو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە، ھەرچەندە پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرێی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان بەڕێژەی( 1%) داشکاند.

 

 ھاوشێوەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتییش دەستی بە کەمکردنەوەی نرخی داینگا و سەنتەرەکانی ئۆتیزم کرد.

 

 (ھۆگر غەریب) بەڕێوەبەریی نووسینگەی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێم، بە ماڵپەریی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری کاروکاروباریی کۆمەڵایەتی بریاری دا بە کەمکردنەوەیی کرێی دایه‌نگا ناحکوومییەکان و سەنتەرەکانی ئۆتیزم، بە جۆرێک نرخی دایەنگاکان بەڕێژەی (%20) داشکانی نرخی بۆدەکرێ و، سەنتەرەکانی ئۆتیزم بەڕێژەی( %30)".

 

گوتیشی: "ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچونییەوە دەبێ سەرجەم خاوەن داینگا و سەنتەرەکانی ئۆتیزم کاری پێبکەن".

 

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار