فراكسیۆنی پارتی بۆ قوتابیان و لاوان: خۆتان بۆ پێشهاتەکان ئامادە بکەن

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێکدا ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی پیرۆز کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی فراکسیۆنی پارتی
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی قوتابیان كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستان
هه‌ردوو چینی قوتابیان ولاوانی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم…
به‌بۆنه‌ی(63)ـهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و لاوانی دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو قوتابی و لاوانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین و، هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
گومانی تێیدا نیه رۆڵی توێژی لاوان و قوتابیان له شۆڕشه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد دیار و به‌رچاوه، شه‌هید و قوربانیه‌كانی ئه‌م دوو رێكخراوه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن كه چۆن پێشتر شانی خۆیان دابووه به‌ر ئه‌ركی قوڕسی كوردایه‌تی، ئێستاش ده‌بێ خۆتان بۆ پێشهاته‌كان ئاماده بكه‌ن، به تایبه‌تی كه ناوچه‌كه له گۆڕانكاریێكی خێرا دایه ، بۆیه ئێستا ئه‌م دوو رێكخراوه ئەركی سەرشانیان گەلێك قورس‌تر دەبێت، بەتایبەت كە كورد لە ئێستادا لە بری هەموو جیهان شەڕی تاریكیپەرستانی داعش دەكات وجیهانیش پێشبینی ئه‌گه‌ری زۆری لێده‌كرێ، سوود وه‌رگرتن له‌و پێشهات و ئه‌گه‌رانه به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمانی خۆمان ئه‌ركی ئێوه‌یه و، پێویسته خه‌باتی خۆتان بۆ بونیاتنان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی توێژی قوتابیان و لاوان چڕبكه‌نه‌وه و ریزه‌كانی خۆتان یه‌كبخه‌ن تا به‌شداریێكی كارا و كاریگه‌ر بكه‌ن له‌پێناوی ئاماده‌كردنی له‌شكرێكی به‌توانا و شاره‌زا بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به دامه‌زراوه‌كردنی كوردستانێكی نوێ .
به‌م بۆنه‌یه‌وه پاڵپشتی خۆمان بۆ دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌میشه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانتان ده‌بین ، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردووش‌دا جێبه‌جێتان كردووه جێی شانازی هه‌موو لایه‌كه.
دووباره پیرۆزه ساڵیادی دامه‌زراندنتان.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
17/2/2016




