٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی بۆ قوتابیان و لاوان: داهاتوو بە توانای قوتابیان بەڕێوە دەبەین.. ئێستا كاتی بەدیهێنانی ئامانجەكانمانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسروور بارزانی) بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنیان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و، یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد.

(مەسروور بارزانی) به‌بۆنه‌ی 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌ردوو یه‌كێتی (یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌ دوو بروسكه‌ی جیادا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامان ده‌كات و تێیدا داوا له‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات زیاتر نزیكبن لە خواست و داواكارییەكانی توێژی قوتابیان و ده‌ڵێ: داهاتوو بە توانای قوتابیان بەڕێوەدەبەین. هه‌روه‌ها داوا له‌ لاوانی كوردستانیش ده‌كات ، كه‌ پێشەنگ بن لە پەروەردەكردنی لاوان و جۆشدانیان بە خەباتێكی سەردەمیانە و ده‌ڵێ: ئێستا كاتی بەدیهێنانی ئامانجەكانمانە.


(مه‌سروور بارزانی) هه‌ر له‌ بروسكه‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ رۆڵی كارا و كاریگه‌ر و قوربانییه‌كانی هه‌ردوو یه‌كێتی (یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ده‌دات.

هەواڵی پەیوەندیدار