"داعش توانا داراییەکەی لاواز بووە"

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی ئاماژە بەوە دەکات داعش بەرەو لەناو چوون دەچێت و، نیشانەکانی لەناو چوونی هێرشە بێ ئەنجامەکانیانن بۆ سەر هێزی پێشمەرگە.
(قادر قادر) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەی گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: داعش توانا داراییەکانی لاواز بووە لە ئاستی سەربازیش تەواو تێکشاوون هێرشەکانیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەرخەری ئەو راستییەن کە هیچ ئەنجامێکیان نابێت.
دەیشڵێ: "دوای ئەوەی بەشێک لە نمونەی چەکی کیمیاوی درایة کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئێستا پشکینین گەڕاوەتەوە کە دەرکەوتووە ٪١٠٠ داعش چەکی کیمیاوی بەرانبەر بە پێشمەرگە بەکارهێناوە و دوای دەرئەنجامی پشکنینەکان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڕیاری داوە هاوکارییەکان بۆ خۆپارێزی پێشمەرگە زیاتر بکرێت وەک پێدانی هەندێک پێداویستی لەدژی ئەو چەکە مەترسیدارانەی داعش بەکاریدەهێنێت".
ئاماژەیشی دا، ئەگەر سوپای عێراق بیەوێت بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە داعش لەناو ببات ئەوە زۆر هەڵەیە، چونکە ساڵێکە خەریکن نەیان توانیووە رەمادی ئازاد بکەنەوە.
کارزان سەباح




