بۆ یه‌كه‌مجار سعوودیا له‌ناو سووریا بۆردومانی بنكه‌كانی داعشى كرد

هه‌ولێر-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیا له‌ناو خاكی سووریا بۆردومانی بنكه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعشیان كرد، كه ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی داعش دروست بوه سعوودیا هه‌ڵوێستی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه له كام وڵاته‌وه فڕیوه.
(په‌ته‌ر كووك) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا كه سعوودیایش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی داعشی بۆردومان كردوه و، توانیویه‌تی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت. به‌ڵام ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له چۆنییه‌تی هه‌ڵسانی ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌كرد و، ته‌نیا ئاماژه‌ی دا كه بنكه‌كانی داعشی له سووریا كردوه‌ته‌وه ئامانج.
له هه‌فته‌ی رابردوو سعوودیا بڕیاریدا كه له پاڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی داعش، ئه‌ویش بۆردومانی داعش بكات، بۆیه توركیا بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی به رووی دا كرده‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی توركیش، پێی وایه سعوودیا له توركیاوه داعشی كردوه‌ته ئامانج و ئێستا ئه‌و 2 وڵاته به یه‌كه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر.
كارزان گلی




