چالاکییەکانی یه‌كێتیی قوتابیان درێژەی دەبێ

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی 18 شوبات ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانەوە لە ڕووی ماددییەوە هاوکاریی 333 قوتابی كه‌مداهاتیان کردووە و، چالاکییەکانیشیان درێژەیان دەبێ.
(حه‌سه‌ن شێخ عه‌لائه‌ددین) سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حه‌فته‌یه‌كه به بۆنه‌ی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانەوە بەگوێرەی به‌رنامه‌كانیان کاریان كردووه، به سمینارێكی كراوه بۆ میدیای ئازاد دەستمان بە جالاکییەکانمان کردووە، ئه‌مڕۆیش ئاهه‌نگێكی گه‌وره له شاری یاری به ئاماده‌بوونی 5 هه‌زار قوتابی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و سبەینێیش له باره‌گای سكرتاریه‌ت پێشوازی له میوانان ده‌كه‌ین."
(عه‌لائه‌ددین) گوتیشی، به بۆنه‌ی 18ـی شوباتەوە، بە پشتیوانیی كۆمپانیایه‌كی خێرخوازی لە هه‌ولێر، هاوكاریی ماددییان داوە به 333 قوتابی، هەڵبەت ئه‌و قوتابیانه هی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر بوون و باری داراییان باش نییه و له به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه؛ دەشڵێ، له دوای 18 شوباتیشەوە به‌رنامه‌ی دیكه‌یان ده‌بێت بۆ قوتابیان.
رابین شێروانی




