٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولستار مەجید: فیڵ لە گەنمدا کرابێ، وەزیرەکەی گۆڕان کردوویەتی.. لێدوانی دوو پەرلەمانتارەکەی گۆڕان چەواشەکارییە

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەنگۆی تێكەڵكردنی گەنمی هاوردە بە گەنمی جووتیارانی كوردستان رەت دەكاتەوە و، بە چەواشەكردن و ئاڵۆزكردنی بابەتەكانی وەسف دەكات.
 
(عەبدولستار مەجید) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەسەر لێدوانی دوو پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ ماڵپەڕی هاووڵاتی رۆژی 12-2-2015 گوتبوویان گەنمی هاوردە لە 2014 و 2015 لە سایلۆدا تێكەڵ بە گەنمی جووتیارانی كوردستان كراوە، لەم رووەوە  بۆ رای گشتی و لە وەڵامی ئەو دوو پەرلەمانتارە روونی كردەوە، كە ئەم دەنگۆیە هەڵبەستراوە؛ تەنیا چەواشەكردن و تێكەڵكردن و ئاڵۆزكردنی بابەتەكانە و شتێكی دیكە نییە، دووپاتیشی كردەوە كە سەرلەبەر ئەوم هەواڵە رەت دەكەینەوە، لەبه‌ر ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بە پڕۆسەیەكی ورددا تێدەپەڕێ و لە ساڵی 2015 دا لیژنەیەكی باڵا  بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن و ئەندامێتیی وەزیرە پەیوەندیدارەكان پێكهات و بڕیار درا، دەست بەسەر گەنمی نامۆ و كۆندا بگیرێت و ئەم پرۆسەیە لە چەند سایلۆیەك ئەنجام درا.
 
(عەبدولستار مەجید) ده‌شڵێت، ئەگەر ئەم لێدوانە راستی تێدا بێت، ئەوا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لێی بەرپرس نییە، بەڵكو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لێی بەرپرسە، لەو دوو ساڵەی كە ئەم دوو پەرلەمانتارە ئاماژەیان پێداوە لەسەر دەستی وەزیرێك بووە كە سەر بە بزووتنەوەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارانەیە.
 
لە كۆتاییدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە، كە ئەگەر ئەم لێدوانە بۆ چەواشەكردن و شێواندنی راستییەكان نەبێ، بۆچی لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەكەیاندا ناكەن؟؟ 
 

هەواڵی پەیوەندیدار