بەدەیان ترلیۆن دینار بەنایاسایی خەرج کراوە.. پێویستە رەوانەى دادگا بکرێن

بهغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دهڵێت، بەپێی راپۆرتی حیساباتی خیتامی کە لهئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، بەدەیان ترلیۆن دینار بەنایاسایی خەرج کراوە، بۆیە پێویستە لێپچینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانگانە بکرێت کە ئەو کارەیان کردووە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمى بۆ پڕۆژە یاسای حیساباتی خیتامی کرد، بەپێی راپۆرتەکە لەساڵی ٢٠٠٧ھەندێک لەفەرمانگەکان سولفەیان بەنایاسایی خەرج کردووە کە بەدەیان ترلیۆن دینار دەخەملێندرێت.
(سلیڤانهیى) گوتیشی: "ئەو سولفانەی سەرەڕای ئەوەی بەنایاسایی خەرج کراون تاوەکو ئێستاش لەلایەن ئەوانەی پێیان دراوە نەگرێندراونەتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دهشڵێت، پێویستە ئەوکارە نایاساییانە رەوانەى دادگا یاخود لیژنەی نەزاھە بکرێن، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت، کە بەو شێوەیە ئەو ھەموو پارەیان بەنایاسایی خەرج کردووە.
بڵند ئیبراھیم




