پاشەکەوتکردنەکە مووچەی شەھیدان و ئەنفالکراوان ناگرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، کە مووچەی شەھیدان و ئەنفالکراوان پاشەکەوتی لێ ناکرێت و حەفتەی دابێ دابەش دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(فوئاد عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان ئاگادار دەکەینەوە کە دوای ئەو بارودۆخەی ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و حکوومەتیش چەند رێوشوێنی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی گرتووەتە بەر لەبارەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام بڕیار دراوە کە مووچەی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان پاشەکەوتی لێ نەکرێت و وەکو خۆی دەبێت."
(فوئاد عوسمان) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت حەفتەی دابێ, مووچەی شەھیدان و ئەنفالکراوان بە تەواوی دابەش بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




