٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەتەر: گرینگە دواقسەی حزبەکان وەربگیرێت دواتر باسی گفتوگۆ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە، دەبێت سەقامگیریی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکاندا جێبەجێ بکرێت دواتر باسی گفتوگۆ بکرێت.
 
(د. عەلی تەتەر) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: "هەرحزبێکی سیاسی بیەوێت گفتوگۆ بکات لەسەر بابەتی سیاسی یان پرسی حکوومەت یان رێککەوتنی تازە پێش ئەوەی بیەوێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، دەبێت سەقامگیریی سیاسی لەناو هێزەکەی خۆیدا بپارێزێت، چونکە ناکرێت هێزێکی سیاسی بە دڵی هەندێک خەڵک هەر رۆژە و لەسەر ئاوازێک بخوێنێت، ئەمەش نەک کاریگەری لەسەر رەوتى دانوساندن دروست دەکات بەڵکو کار لە سەقامگیریی سیاسیی کوردستانیش ده‌كات.
 
(ته‌ته‌ر) گوتیشی: "گرینگە دواقسەی حزبەکان وەربگیرێت، ناکرێت فرەگوتاری لە کۆبونەوەکان هەبێت، بۆ نموونە ئێمە وەک پارتی دەچین لەهەگەڵ هەندێک هێزی سیاسیدا کۆ دەبینەوە، لە بەیاننامەی فەرمیی حزب شتێک دەڵێن، راگەیاندنی حزبەکەیان شتێکی دیکە دەڵێت، یان دوای کۆبوونەوە بەیاننامەیەک دەردەکات دژی بۆچوونى خۆی دەوەستێتەوە کە ئەمە زۆر خراپە وای کردووە رەوتى دانوساند لە کوردستان ئاراستەی خۆی وەرنەگرێت".
 
ئه‌و ئەندامه‌ی سەرکردایەتیی پارتی ده‌شڵێت، هەندێک هێزی سیاسی لەناویاندا گۆڕان بە پلەی یەکەم، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی رەشبینی لەناو خەڵک کە دەیانەوێت سیاسەتی خۆیان بە ویستی خۆیان دەرخواردی خەڵک بده‌ن".
(عەلی تەتەر) ئاماژە بەوەش دەکات، پارتی دیمورکاتی کوردستان، بەردەوام لەسەر هەڵوێستی خۆی بەوەی كه‌ دەیەوێت سەرجەم هێزە سیاسییەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پرۆسەی دانوساند بەبێ مەرج و موزایەدات دەست پێبکاتەوە.
 
کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار