٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی باڵای فەتوا: خێری یارمەتیدانی هەژاران لە عەمرە زیاترە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لیژنەی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە لەبارەی ئەو پرسیارەی داخۆ لە کاتی پێویستی و تەنگانەدا، چوونە گەشتی عومرە خێری زیاترە یان بەخشینی پارەکەی بۆ هەژاران؟

لێژنەی باڵای فەتوا لەبارەی ئەم پرسیارە کۆبووەوە و بڕیاری دا کە لە کاتی بوونی برسییەتی و هەژاری سەختدا، بەخشین خێرتر و باشترە لە دووبارەکردنەوەی عومرە، تا دەگاتە پێشخستنی بەخشین بەسەر حەجی واجبیش لە کاتی برسییەتیدا.
لیژنەی فەتوا لەزاری (حەطابی) گەورە زانای ئیسلامییەوە دەگێڕێتەوە کە پرسیار لە ئیمامی مالیك کراوە: کامەیان بەلای تۆوە پەسەند و باشترە، حەجکردن یان خێر و بەخشین؟ لە وەڵامدا گوتوویەتی: حەج، مەگەر برسییەتی هەبێت.
لیژنەکە زیاتر دەڵێ "خێرکردن و بەخشین لە کاتی پێویستی و برسییەتی سەختدا خێرترە لە عومرەی سووننەت، چونکە خێری عومرەکە تەنیا بۆ خاوەنەکەیەتی، بەڵام چاکەکردن بەسەر پێویست و برسیانەوە سوودەکەی لە خاوەنەکەی تێدەپەڕێ، ئەوەی خێرەکەشی لە خاوەنەکەی تێپەڕ بێت خێرترە لەوەی خێرەکەی تەنیا بۆ خاوەنەکەی بێت، ئەوە بەشێوەیەکی گشتی هەژاری موسڵمانان لە هەموو شوێنێك دەگرێتەوە، بەڵام ئەو هەژارانەی لە وڵاتەکەی خۆتدان لە پێشتر لەوانەی لە دەرەوەی ئەم ولاتەن".
لەبارەی کوردستانیشەوە دەڵێ "هەرێمی کوردستان لەو کاتانەدا بە تەنگژەیەکی دارایی قورس تێپەڕ دەبێت، بۆیە هاونیشتیمانییە دەوڵەمەند و خواپێداوەکان دەتوانن ماڵی خۆیان بەسەر هەژار و پێویستەکان ببەخشن لە بری چوونە عومرە و دووبارەکردنەوەی لە کاتی ئێستادا".
 

هەواڵی پەیوەندیدار