٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایان: ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆ نابینەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ یەکێتیی مامۆستایان لەبارەی کێشەی مامۆستایانه‌وه‌، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆ دەبنەوە، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەو دەنگۆیەى رەت کردەوە و گوتی، تائێستا کاتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.
 
 (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانمان کە  لە کۆبوونەوەی رابردوو پێشکەشی حکوومەتمان کردبوو، جارێکی دیکە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆ بینەوە و وەڵامی داواکارییەکانی ئێمە بدرێتەوە.
 
(گەرمیانی) گوتیشی: سێ جار وادە بۆ کۆبوونەوە دیاری کراوە، بەڵام دواخراوە، بۆیە ئەو دەنگۆیەی بڵاو بووەتەوە کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەکرێت راست نییە، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە و وادەکەشی دیار نیە کۆبوونەوەکە کەی ئەنجام دەدرێت.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار