چاودێرێكی سیاسیی سعوودیایی: دوو ساڵ ده‌بێ بۆمبی ئه‌تۆممان هه‌یه

سعوودیا-KDP.info- ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی سعوودیایی(ده‌حام ئه‌لعه‌نزی)، بۆ یه‌كه‌مجاره ئاشكرای ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی زیاتر له دوو ساڵ ده‌بێ بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه و، له جه‌ند حه‌فته‌ی دابێ، تاقیی ده‌كاته‌وه.
(ده‌حام ئه‌لعه‌نزی) ئه‌م هه‌واڵه گرینگه نه‌بیستراوه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی كاناڵی (ڕووسیا ئه‌لیه‌وم)دا راگه‌یاند، كه هێشتا سعوودیا به فه‌رمی وا هه‌واڵێكی رانه‌گه‌یاندووه كه چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه سعوودیاییه گوتیشی، له پێناو سووریادا، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێ بچێته نێو شه‌ڕێكی جیهانییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا، به‌ڵام له داگیركاریی ڕووسیایش له وڵاته‌دا بێده‌نگ نامێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و سعوودیاییه، كاركردن له پێناو ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمدا له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، له پێناو به‌رگریكردن له ئیسلام و عاره‌به.




