مێرکڵ: پێویستە ناوچەی دژە فڕین لە سووریادا هەبێ

ئەڵمانیا-KDP.info- (ئه‌نگێلا مێركڵ) رایگه‌یاند، پێویسته ناوچه‌ى دژه فڕین له سووریادا رابگه‌یه‌نرێت، بۆ پاراستنى په‌نابه‌ران و ده‌سته‌به‌ركردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆیان.
له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانییدا، راوێژکاری ئەڵمانیا (ئەنگێلا مێركڵ) روونیكرده‌وه، له سایه‌ى ئه‌و ره‌وشه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه، بوونى ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆ په‌نابه‌ران كه هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت هێرشى بكاته سه‌ر كارێكى پێویسته.
پێشتریش توركیا داوایكردبوو، ناوچه‌یه‌كى دژه‌فڕین، له ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركیا له دیوى باكوورى سووریا، واته رۆژئاواى كوردستان بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئاواره‌كان و ناوچه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتیى توركیادا بێت به ئامانجى رێگرتن له‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆنترۆڵى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه، مێركڵ ئه‌وه‌شى گوت: كارێكى باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر یاران و نه‌یارانى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ بكه‌ن و مه‌رجیش ئه‌وه بێت هیچ لایه‌كیان دانووستان له‌گه‌ڵ داعش نه‌كه‌ن.
له باره‌ى داواكه‌ى پێشووى توركیاوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌ندامى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نیگه‌رانییان له باره‌ى درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووریا ده‌ربڕیى بوو.
له باره‌ى بۆردومانه‌كانى رووسیاوه، مێركڵ گوتى: ئه‌و بۆردومانانه ره‌وشه‌كه‌یان زۆرتر ئاڵۆز كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوسۆزى بۆ توركیا له دژى رووسیا ده‌ربڕى.




