بەغدا لەداهاتی نەوتدا ناتوانێ مووچە بدات

بەغدا-KDP.info- له‌ئێستادا حكوومه‌تى عیراق ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى له داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بدات و، پارە لەیەدەگی بانکی ناوەندی رادەکێشێ و کورتهێنانی پێ پڕدەکاتەوە.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئەنــدامی كورد له لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند،" دابه‌زینى نرخى نه‌وت وایكردووه حكوومه‌تى عیراق به‌و رێژه نه‌وته‌ى ده‌یفرۆشێت كه سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق بدات، به‌ڵام پاره له‌یه‌ده‌گى عیراق ڕاده‌كێشێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵى 2015، 6 ترلیۆن دینارى عیراقى له یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى وه‌رگرتووه و بۆ ئه‌مسالیش 2016 تا مانگى چوار 7ترلیۆن دینارى دیکەی وه‌رگرتووه؛ پێدەچێ پارەی دیکەیش راکێشێ لەگەڵ ئەوەی کە ٤ ملیار دۆلاریشی قەرز کردووە.
پێده‌چێت زیاتریش بكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش 4 ملیار دۆلار قه‌رزیشى كردووه كه‌چى باسى 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات .
نەشوان بەرزنجی




