ئه‌لگێمینه‌ر: پێویسته ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی كورد بدات نه‌ك میلیشیاكانی شیعه

هه‌ولێر-KDP.info- رۆژنامه‌ی ئه‌لگێمینه‌ر راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا بۆ كورد و ده‌ڵێت، ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی كورد بدات نه‌ك میلیشیاكانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران.
ئه‌لگێمینه‌ر ده‌ڵێت، ئیداره‌ی (ئۆباما) به چه‌ندان ملیار دۆلار یارمه‌تیی سوپای عێراقی داوه، پێكهاته‌ی ئه‌و سوپایه‌ش میلیشیا شیعه‌كانه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێن، بۆیه پرسیارێك ئاراسته ده‌كرێت، كه ئایا راسته پاره‌ی باج و ده‌رامه‌تی هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكایی بۆ میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بچێت.
ئه‌لگێمینه‌ر نووسیویه‌تی: نه‌ناردنی راسته‌وخۆی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه و ناردنیان بۆ میلیشیاكانی ئێران، ئه‌گه‌ر كارێكی نامه‌عقول نه‌بێت، ئه‌وا غه‌درێكی گه‌وره‌یه. هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هه‌موو چه‌كه‌كانی بۆ به‌غدا ناردووه و بۆ هه‌رێم هیچ نه‌نێردراوه، بیانوویش ئه‌وه‌یه كه كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه.
ئه‌لگێمینه‌ر ده‌ڵێ: ده‌مێكه ده‌بوایه ئه‌مه‌ریكا ددان به سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستاندا بنایه، چونكه هه‌رێمی كوردستان دیفاكتۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆییی سیاسییه له ناوچه‌كه و، كوردیش تاكه هاوپه‌یمانی بڕواپێكراوی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق و سووریا. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه، ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی تووندتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌مریكا ده‌بێ شه‌ڕی ئه‌فغانستانی له‌بیر نه‌چێت، كاتێك به چه‌كی قورس یارمه‌تیی موجاهیدینی ده‌دا و دواتر موجاهیده‌كان، رووی ئه‌و چه‌كانه‌یان گرته ئه‌مه‌ریكا. ئێران دوژمنێكی زۆر مه‌ترسیدارتره له تالیبان بۆ ئه‌مه‌ریكا. بۆ راگرتنی داعش، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به لێهاتووییی پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌ویش به ناردنی چه‌كی قورس. ناردنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكایش ده‌بێ بۆ هه‌ولێر بێت، نه‌ك به‌غدا.




