داود ئۆغلو: توركیا چاوی له خاكی كه‌س نییه

ئۆكڕانیا- KDP.info- (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له گوته‌یه‌كیدا كه له ئۆكرانیا پێشكه‌شی كرد، هێرشی كرده سه‌ر روسیا و گوتی ئه‌گه‌ر وه‌كو گروپێكی تیرۆرستی مامه‌ڵه بكه‌ن و، خه‌ڵكی بێ‌تاوان بكوژن و هاووڵاتیانی سووری ناچاری ئاواره‌یی بكه‌ن، دڵنیابن ئێمه‌یش وه‌ڵامێكی توندمان ده‌بێت بۆتان.
(داودئۆغلو) دوێنێ به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئۆكڕانیا و، ئه‌مڕۆیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكڕانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و، له‌وێدا دووباره هێرشی كرده سه‌ر روسیا و په‌یه‌ده، ئه‌و روسیای ئاگادار كرده‌وه كه هیچی دیكه بۆردومانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌كات، چونكه ئه‌وان تیرۆرست نین، به‌ڵكو تیرۆرست ئاشكرایه و خۆتان ناتانه‌وێت لێیان بده‌ن.
ئه‌و روسیای ئاگادار كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر وا به‌رده‌وام بن له كوشتنی هاووڵاتی سڤیل، توركیا بینه‌ر نابێت به‌ڵكو به توندترین شێوه وه‌ڵامی بۆ روسیا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داوای له په‌یه‌دا كرد، كه به زووترین كات له‌و شوێنانه بكشێته‌وه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه پێشڕه‌وی تێدا كردوه به تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری عه‌زاز، به پێچه‌وانه‌وه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له بۆردومانكردنی بنكه‌كانی په‌یه‌ده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌یش كرد كه توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی له خاكی هیچ وڵاتێك نییه و له داهاتوویشدا چاوی له هیچ خاكێك نابێت و رێز له هه‌موو وڵاتێك ده‌گرێت.
كارزان گلی




