بەپێی یاسا مووچەی ھەرێم لەئەستۆی عێراقە.. لێدوانەکەی عهبادى بۆ راگەیاندنە

بهغدا- KDP.info- سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی باسی لەوەکرد ئەگەر ھەرێمی کوردستان ھەموو نەوتی خۆیان رادەستی ئێمە بکەن ئامادەین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکەین، لەبەرامبەریشدا ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، ئەم لێدوانە تەنیا بۆ راگەیاندنە، ئەگەرنا پارساڵ حکوومەتی ھەرێم ھەموو نەوتی خۆی رادەستی ئەوان کرد، بهڵام مووچەی فەرمانبەرانیان دابین نەکرد.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنیا بۆ راگەیاندنە، چونکە ساڵی رابردوو ھەرێمی کوردستان رۆژانە٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا دەکرد بهڵام نیوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیان دابین دەکرد بگرە کەمتریش، بۆیە ئەگەر ئێستاش نەوتیان رادەست بکەین ئامادەنین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکەن.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "بەپێی یاسا بودجەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەئەستۆی عێراقە، بەڵام ئامادەنین پابەندی یاسا بن، بۆیەش ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن بۆ ئەوەی ھەڵەی خۆیان بشارنەوە، ھەر چەندە جۆرێکیش لەپەشیمانیان پێوە دیارە کە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نادەن.
بڵند ئیبراھیم




