٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. ئه‌مشه‌و ھیچ ھێرشێک نەکراوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info
 
مه‌خموور- KDP.info- دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لەمیحوەری مەخموور ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزه‌كانى پێشمەرگە و تێکشکێندراون، گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخموور ئەو دەنگۆیە رەتکردەكاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، لەمەخموور ھیچ ھێرشێک نەکراوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە.
 
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخموور (ئەحمەد ئەنوەر ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو لەمیحوەری مەخموور ھیچ ھێرشێکی تیرۆرستانی داعش نەکراوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و رەوشەکە ئارامە و ھێزی پێشمەرگەش لەسەنگەرەکانیان لەوپەری و رەبەرزیدایه‌ و بەردەوامن لەجێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان.
 
(ئەنوەر) گوتیشی: "تەنیا شەو ھەندێک تەقەی کەم بووە کە ئەمەش ھێرشکردن نەبووە و تەقە کردنیش ھەر ھەیە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار