فیستیڤاڵی به‌فر له باڵه‌كایه‌تی ساز ده‌كرێ.. هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ راكێشانی گه‌شتیار

باڵه‌كایه‌تى-KDP.info- رۆژی شه‌ممه 20/2/2016 فیستیڤاڵی لێخورینی ئۆتۆمبێل و یاری خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به به‌شداری گروپه‌كانی سه‌ر به‌فرو هه‌ڵزنان (هه‌ڵگه‌ڕان)به‌شاخ ساز ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ساڵی 1957 له سه‌رده‌می (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی) دووه‌م ئه‌و یاریه بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق و باشوری كوردستان له‌م شوێنه ئه‌نجام دراوه.
( نادر رۆستی) وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری چۆمان فیستیڤاڵی لێخورینی ئۆتۆمبێل و یاری خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له بناری چیای كۆدۆ، سه‌عات 2:00ـی دوای نێوه‌ڕۆ، به به‌شداری گروپه‌كانی سه‌ر به‌فرو هه‌ڵزنان (هه‌ڵگه‌ڕان)به‌شاخ سازده‌كات، كه له شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ند تیمێكی یاری زان به‌شداری ده‌كه‌ن، فیستیڤاڵه‌كه ٣ جۆر چالاكی له‌خۆ ده‌گرێ " پێشبڕكێی ئوتومبێل، خلیسكانه، هه‌ڵگه‌ڕان".
(رۆستى) گوتیشی: "ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به‌شداری ده‌كات و پاڵپشتی فیستیڤاڵه‌كه ده‌كات و به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانێ بۆ راكێشانی گه‌شتیاران و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار زیاتر گوتى: "ئه‌م فیستیڤاڵه به سپۆنسه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ساڵی 1957 له سه‌رده‌می (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی) دووه‌م ئه‌و یاریه بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق و باشوری كوردستان له‌م شوێنه ئه‌نجام دراوه.
رابین شێروانی




