پێشمەرگە داعشی لە میحوەری باشیک تۆپباران کرد

باشیك-KDP.info- جێگری بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێ، تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگە، بارەگاکانی داعشیان لە بەرەجەنگی باشیکدا تۆپباران کرد و، گورزێکی کوشندەیان لێ دان."
(نەجم عەبدوڵا قادۆ) جێگری بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، تۆپخانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بارەگاکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعشیان لە گوندی (بیرحەڵان)ـی باشیکدا تێرکوت کرد."
ناوبراو ڕایشگەیاند: "بە هۆی بۆردومانی هێزەکانی پێشمەرگە، داعش گورزێکی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە."
هەژار مەموزینی




