٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێردا نرخی هەندێ شت داشکێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون دەڵێ، پێداچوونەوە بەنرخی ھەموو بابەتک دەکرێت کە پەیوەندیی بە قووتی ڕۆژانەی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و، تاوەکو ئێستاش نرخی زۆر شتیان کەم کردووە لەوانەی خواردن و خواردنەوە و کرێی گواستنەوە و، ھەرکەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت؛ زۆر سەرپێچیکەریش سزا دراون.

 

سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون لە هەولێر (ھێرش حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی لە پارێزگای ھەولێر دروست کراوە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی ھەموو شتێکدا کە پەیوەندیی بە قووتی ڕۆژانەی ھاووڵاتیانەوە ھەیە؛ لەوانە خواردن و خواردنەوە و گواستنەوە؛ کاری زۆر باشیشمان کردووە و، لەوانە دیاریکردنی نرخی گواستنەوەی ھاووڵاتیان کە نرخی ھەر کەسێک کراوە بە ٥٠٠ دینار و دیاریکردنی نرخی سەوزە و میوە کە زۆر دابەزیوە و، نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەکان جاران بە سەعات بوو و، ئێستا ئەوانەی لە گۆڕەپانی ئاسایی بە ھەزار دینارە و ئەوانەی ناو بینا، بووەتە دووھەزار دینار و، جگە لەوەش نرخ بۆ نورینگەی بزیشکەکانیش دادەنرێت."

 

سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و قایمقامی ھەولێر بە وەکالەت گوتیشی، ئێمە نرخ بۆ ھەموو بابەتەکان دادەنێین و، لە کۆبوونەوەیش بەردەوامین، بەڵام نرخەکان بە شێوەیەک دەبێت کە زیان بە بازرگانیش نەگەیێنین، بەڵام گەر پشتر بازرگان قازانجی ١٠ھەزار بووە ئێستا با پێنجھەزار دینار بێت.

 

(ھێرش حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، ئێمە بەردەوام بەدواداچوون دەکەین و، ھەرکەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و، تاوەکو ئێستاش زۆر کەس سەرپێچی کردووە و، سزاش دراوە و، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە دەستەڵاتی دادوەری ھاوکارییەکی باشمان دەکات بۆ سزادان، چونکە لایەنی کارگێڕی دەستەڵاتی گرتنی نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار