ئەمەریکا کۆمەکی ئاوارەی نیشتەجێی هەولێری کرد

هەولێر-KDP.info- لە ڕێکەوتی ١٥ی شوباتی ٢٠١٦، ماتیاس میتمان سەرکونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر، هاوشانی ڕێکخراوە جیهانییەکەی کۆچ و ڕێکخراوە ناحکومییە خۆجێییەکانی کرد لە هەولێر بۆ دابەشکردنی کەلوپەلی بەهاناوەچوون، وەک سۆپای کیرۆزین و داپۆشەری پلاستیکی و بەتانی و خاولی بەسەر نزیکەی ١٣٠٠ کەس لە نزیکەی ٢٠٠ خێزان لە شوێنی جێگیربوونی کاتی لە گەزنە نزیک هەولێر، پەناگەی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی شەڕی دژ بە داعشەوە لە ماڵی خۆیان هەڵکەنراون.
لە چەند مانگی ڕابردوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جلوبەرگ و گەرمەوەکەر و کەلوپەلی تری زۆر پێویستی بۆ زیاتر لە ٥٠٠هەزار منداڵی عێراقی دابین کردووە. لە مانگی ١٢ی ساڵی پارەوە زیاتر لە ١٠٠٠ بارهەڵگر نزیکەی ٢ملیۆن کەلوپەلیان بە بەهای ٧٠ملیۆن دۆلار گواستووەتەوە، بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لەو هەموو دووبەرەکییە زیانیان دیوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەو کەشوهەوایە ساردەدا هەڵبکەن.
لەکاتی دەستپێکردنی قەیرانەکەوە، خەڵکی ئەمەریکا زیاتر لە ٦٠٣ملیۆن دۆلار کۆمەکیان بۆ خەڵکی عێراق تەرخان کردووە.




