داعش لە دژی پێشمەرگە غازی خەردەلی بەکار هێناوە
__2016_02_15_h17m48s2__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ڕێكخراوی قەدەخەكردنی چەكی كیماویی ئاشكرای كرد، داعش گازی خەردەلی دژی پێشمەرگە بەكار هێناوە.
ڕۆژی دووشەممە 15/2/2016 ڕێكخراوی قەدەخەكردنی چەكی كیمیاویی ئاشكرای كرد، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ڕێكخراوەكەیان دەركەوتووە پار داعش غازی خەردەلی دژی پێشمەرگە بەكار هێناوە، ئەوەش یەكەم بەكارهێنانی ئەو گازەیە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003.
تاقیكردنەوەكانی تاقیگەكان سەلماندوویەتی داعش ئەو غازەی لە شەڕی پێشمەرگە بەكار هێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ئابی پار نزیكەی 35 پێشمەرگە پێستیان سوورهەڵگەڕا و نەخۆش كەوتن.
ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوە لەكاتێكدایە كە دوای نەخۆشكەوتن و سووتانی پێستی پۆلێ پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، نموونەی خوێنی پێشمەرگەكان ڕەوانەی بارەگای ڕێكخراوەكە كرا بۆ پشكنینی جۆری چەكەكە.
هاوەن ئاراستەی پێشمەرگە كران كە كڵاوەی كیمیایییان لێ بەسترابوو.




