٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی بەبێ ریزبەندی، مووچەی دابەش کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەبێ ئەوەی رەچاوی ریزبەندی وەزارەتەکان بکات دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچە.

 

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەک فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییان دابەشکردووە و رەچاوی ریزبەندی وەزارەتەکانیان نەکردووە.

 

هەر وەزارەتێک لیستەکەی ئامادەبووبێ و گەنجینە وردبینی بۆ کردبێ، یەکڕاست مووچەکانیان وەرگرتووە و لەرۆژانی دابێیش بەگوێرەی لیستی وردبینی کراو لەلایەن گەنجینە وەزارەتەکان مووچەکانیان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار