٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا چاوەڕوانی فڕۆكە جەنگییەكانی عەرەبستانە

سەرچاوە: KDP.info

 

 

ئانکارا-KDP.info-  بنكەی ئەنجەرلیك لە توركیا هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی فڕۆكەی جەنگی عەرەبستان لەوێ بنیشێتەوە بە مەبەستی لێدانی بنكەكانی داعش، بەڵام تائێستا هیچ فڕۆكەیەك نەنیشتووەتەوە.

 

دوێنێ باس لە دابەزینی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی سعوودی كرا لە بنكەی ئەنجەرلیك لە توركیا، بەڵام هەرزوو ئەو هەواڵانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعوودیاوە ڕەت كرایەوە. ئەمڕۆیش توركیا بە فەرمی ڕایگەیاند كە هیچ فڕۆكەیەكی جەنگیی سعوودی لە ئەنجەرلیك نەنیشتووەتەوە. پێشتریش سعوودیا ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی جەنگی بۆ ئەنجەرلیك دەنێرین و لەوێوە بۆردومانی داعش دەكەین.

وەزیری دەرەوەی سعوودیا لەسەر نیشتنەوەی فڕۆكەی جەنگی سعوودیا لە توركیا ئاماژەی دا، كە سعوودیا فڕۆكەی جەنگی دەنێرێت و، ئێستایش ئامادەكاری بۆ ئەو لایەنە دەكرێت، بەڵام كەی و چۆن داعش بۆردومان دەكەین، ئەوە دەكەوێتە سەر ئەو هاوپەیمانییەی كە بۆ ڕووبەرووبونەوەی داعش پێك هێنراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵی سی‌ئێن‌ئێن بڵاوی كردووەتەوە، فڕۆكەی جەنگی سعوودیا تەنیا لە بنكەكانی داعش دەدات و، بە هیچ شێوەیەك لە بنكەكانی پەیەدە نادات، بەڵام توركیا بەردەوام دەبێت لە لێدانی پەیەدە.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار