"هەرێم مافی خۆیەتی بڕیار لە راپرسی بدات"
__2016_02_14_h15m19s10__HK.jpg)
میونشن-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەکاندا لە میونشن، وڵاتان سوپاسی هەرێمی کوردستانیان کردووە لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا.
(فەلاح مستەفا) بە رووداوی راگەیاند" وڵاتان سوپاسی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ لەخۆگرتنی سەدان هەزار ئاوارە، هاوکات ئاگاداری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانن و لەڕووی سەربازیی و مرۆیی و ئابوورییەوە کار بۆ ئەوە دەکەن هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن".
فەلاح مستەفا هەروەها گوتی:" وڵاتان نایانەوێ بەهۆی قەیرانی داراییەوە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرامبەر داعش لەدەست بدەن، بۆیە بەڵێنی هاوکاری زیاتریان بە هەرێمی کوردستان داوە".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە وروژاندنی پرسی راپرسی هەرێمی کوردستان لە میونشن کرد و گوتی " جەنابی سەرۆك بارزانی بە وڵاتانی راگەیاندووە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی بڕیار لەبارەی راپرسی بدات و کەس ناتوانێت بڕیاردان لەسەر ئاییندە لە هەرێمی کوردستان زەوت بکات".
نابراو ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراق، شەڕی داعش، هاتنی ئاوارەکان و قەیرانی دارایی کردووە بۆ سەرۆک و نوێنەری وڵاتان و لە بەرامبەردا وڵاتان بەڵێنی هاوکارییان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە.




