٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروەردەی هەولێر، هەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن رەت دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە باس لە هەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن لەلایەن رێكخراوی یونیسێفەوە دەكەن.

(حەمەدئەمین ناوپردانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكرتی كوردستان، پێوەست بەو دەنگۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕەكان بڵاو كراونەتەوە كە گوایە خوێندنی ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) هەژمار ناكرێت و لەلایەن رێكخراوی یونیسێفەوە ددانی پێدا نانرێ، گوتی: "ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و هیچ شتێكی وەها لە ئارادا نییە".

(ناوپردانی) گوتیشی: "تا ئێستا لە شاری هەولێر هیچ حاڵەتێكی وا ڕووی نەداوە كە رۆژێكیش دەوام راگیرابێ، بۆیە ئێمە وەك وەزارەتی پەروەردە، هەموو هەوڵەكانمان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن دەخەینە گەڕ".

 

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار