دلێمى: كوردستان شوێنێكى ئارامه بۆ سوننه‌كان.. ده‌بنه دراوسێ

هەولێر- KDP.info- سوننه‌كانى عێراق راگه‌یاندنى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كانى سوننه‌نشین به تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان ده‌زانن.
له‌م ساته وه‌خته‌دا سوننه‌كانى عێراق راگه‌یاندنى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كانى سوننه‌نشین به تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌زانن، ده‌شڵێن ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیى سوننه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له باشوورى كوردستان كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به بارودۆخى سوننه‌كان ساز كرا.
لایه‌نه سوننه‌كانى عێراق ده‌ڵێن: "له عێراقدا ژیانمان له مه‌ترسیدایه".
باشوورى كوردستان له سایه‌ى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له ئارادایه ، بوه‌ته شوێنى حه‌وانه‌ى سوننه‌كانى عێراق، جگه له‌وه‌ى بوه‌ته شوێنى كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركرده سیاسى و ئایینیه‌كانى سوننه مه‌زهه‌به‌كانى عێراق.
سیاسه‌تمه‌دارى سوننه، (عه‌دنان دلێمى)، ده‌ڵێ: "به پێى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى سوننه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌رێمێكى سوننه‌یان راگه‌یاند، ئه‌وه ده‌بنه دراوسێى باشوورى كوردستان، ئێستا باشوورى كوردستان تاكه شوێنێكى ئارامه بۆ ئه‌وان كه تێیدا بژین".
(دلێمى) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه راگه‌یاندنى هه‌رێمێكى سوننه، به كاردانه‌وه‌ى ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى له عێراق له دژیان ده‌كرێت".




