بهشداریی بارزانی له كۆنفڕانسی میونشن، فاكتەرێكی گرینگە لە بەرقراركردنی ئاساییشی جیهاندا

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حزبی بزووتنەوەی چاكسازیی توركمان رایگەیاند، بانگهێشتی (سەرۆك بارزانی) بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاساییشی میونشن زۆر گرینگە، چونكە سەرۆكی وڵاتان بانگهێشت كراون، بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێمیش بۆ ئەو كۆنگرەیە ئەوە نیشان دەدات، فاكتەرێكی گرینگی كاریگەرە لە بەرقراركردنی ئاسایشی جیهان، هەروەها وڵاتانی جیهان ددان بەوەدا دەنێن كە هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرینگی هەیە.
(عەبدولقادر بازرگان) سەرۆكی حزبی بزووتنەوەی چاكسازیی توركمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەیشڵێ: بانگهێشتی (سەرۆك بارزانی) بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاساییشی میونشن زۆر گرینگە، چونكە تهنیا سەرۆكی وڵاتان بانگهێشت كراون، بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێمیش بۆ ئەو كۆنگرەیە ئەوە نیشان دەدات، فاكتەرێكی گرینگی كاریگەرە لە بەرقراركردنی ئاسایشی جیهان، هەروەها وڵاتانی جیهان ددان بەوەدا دەنێن كە هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرینگی هەیە.''
گوتیشی، ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی لە نێوان سەرۆكی هەرێم و سەركردەی وڵاتانی جیهان دەكرێن زۆر گرینگن، هەروەها پاڵپشتیێكی بەهێز دەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و، گەیشتنی گەلی كورد بەو خەونەی كە بە درێژاییی مێژوو خەباتی بۆ دەكات.
دهربارهی دوادووبڕیاری (سهرۆك بارزانی) پێوهست به چاكسازییهوه، (عەبدولقادر بازرگان) گوتی، لە كۆبوونەوەی بەم دواییە لە نێوان سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان زۆر بە ڕوونی باس لە چاكسازیی كرا، هەروەها لە چەند رۆژی رابرد دوو پەیامی زۆر جوان و روونی بۆ حزب و حكوومەت و هەموو خەڵكی كوردستان بڵاو كردەوە، چەند لیژنەیەك پێكهێنراون بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو خاڵانەی ڕاگەیێندراون جێبەجێ بكرێن و بەرنامەی چاكسازی بچێتە واری جێبەجێكردنهوه.
ئهو ابوهڕی وایه كه، (سەرۆك بارزانی) هەر شتێك رابگەینێت جێبەجێ دەكرێت، به پێویستیشی دهزانێ لایەنە سیاسییەكان هاوكاریی سەرۆكی هەرێم بن بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیە لە كاتێكی نزیكدا جێبەجێ بكرێت، ''ئێمەیش وەك توركمانەكان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی)داین بۆ ئەوەی هەرچی زووە قەیرانی دارایی نەمێنێت.''
رابین شێروانی




