دهۆک نرخی بەنزینی داشکاند؛ گەلێک شوێن سزا دران

دهۆک -KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی بازاڕ و کەلوپەل و سووتەمەنی ئەنجامی زۆر باشی ھەبووە و ئەو نرخانەی دیاری کراوە ھەر کەسێک سەرپێچی بکات لە ڕێگەی لیژنەی تایبەت مەندەوە چاودێریان دەکرێت وسزادەدرێن.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک (فەھیم عەبدوڵا) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارزگای دھۆک سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی کەل وپەل و سووتەمەنی ئەنجامی باشی ھەبووە،لەبەر ئەوەی دوای ئەو کۆبوونەوانە دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی بە ڕێژەیەکی باش دابەزیو،ە بە تایبەت بەنزین کە ئێستا کێبڕکێی لەسەرە لەنێوان بازرگانەکان و، ھەندێک شوێن نرخی لترێک بەنزین بووەتە ٤٥٠ دینار و لە ھەندێک شوێنیش تۆزێک زیاترە، بەڵام ئەمە بۆ ئۆکتانی بەنزینەکە دەگەڕێتەوە."
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گوتیشی: "لەبارەی کرێی خانوو ئێمە ناتوانین ھیچ بڕیارێک بدەین، بەڵام ئەوانەی زۆر عەقاراتیان ھەیە بانگهێشتیان دەکەین و داوایان لێ دەکەین نرخی کرێ کەم بکەنەوە، لەبەر ئەوەی ناتوانین ھیچ بڕیارێک بدەین، لەبەر ئەوەی ئەوانیش زۆر گلەیییان ھەیە لە خزمەتگوزارییەکان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە واز ناهێنین."
(فەھیم عەبدوڵا) گوتیشی، بۆ نرخی خواردەمەنییش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە ھەول بدات هەرزان ببێت. جگە لەوەش ئێستا کلینیکی دکتۆرەکان نزمبوونی باشی بە خۆیەوە بینیوە و، جگە لەوەش خەڵکی ئێمەش ھاوکارە لەوەی نرخی کەلوپەل کەم بکەنەوە."
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ھۆبەی ئاسایشی ئابووری و فەرمانگەی چاودێری بازرگانی چاودێری نرخەکان دەکەن و، ئەوەی گرانفرۆشی بکات سزا دەدرێت و، ھەندێک کەسیش سزادراون، بۆ نموونە ھەندێک شوێنی جوانکاری و جلوبەرگ نرخەکانیان بەرز کردیتەوە و، دواتر داشکاندنیان کردووە و، دوای بەدواداچوون دەرکەتووە نرخەکانیان زۆر زیاد کردووە و سزادراون.
بڵند ئیبراھیم




