کۆمکاری عەرەبی ستایشی سەقامگیریی هەرێم دەکات

هەولێر-KDP.info- له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، (شێخه حیسه ئال تانی) نوێنه‌ری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولیری كرد و، له‌گه‌ڵ (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێردا كۆ بووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و، نوێنەری کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ستاییشی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نه‌ته‌وه و ئایینزاكان، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشوه‌چوونه‌ی ڕه‌وشی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدان و شه‌ری دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرا و، ستایشی ڕۆلی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی کرد.
به‌تایبه‌تیش باس له ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی ئاواره و په‌نابه‌ران كرا و ستایشی هه‌لوێسته مرۆیی و خێرخوازییه‌كانی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كان كرا، بۆ له‌خۆگرتن و حه‌واندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی دووملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و خزمه‌تگوزاری بۆیان به‌بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.




